به به‌شداریی چیرۆکبێژانی 13 وڵاتی جیهان، پازده یه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی چیرۆکبێژی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه له ورمێ ده‌ست پێ‌بوو.
به پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ له‌م فستیڤاڵه‌دا 39 چیرۆکبێژی ئێرانی و 14 چیرۆکبێژی بیانی له وڵاتانی ئه‌رده‌ن، ڕۆمانیا، تایله‌ند، لوبنان، که‌نه‌دا، ده‌نیمارک، کنیا، ئه‌ندۆنیزیا، ڕووسیا، ئه‌فغانستان و پۆرتوگال به‌شداری ده‌که‌ن.
چیرۆکبێژانی به‌شدار له‌م فستیڤاڵه پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمی ده‌سپێکی فستیڤاڵ، ململانێی خۆیان ده‌ست پێده‌که‌ن و له یه‌که‌م ڕۆژدا 22 چیرۆکبێژ هه‌ر له‌م هۆڵه‌دا چیرۆکه‌کانیان ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌م فستیڤاڵه تا 9ی ڕێبه‌ندان له ورمێ دا دڕیژه‌ی ده‌بێت.