ده روونم پڕكه باب و ده رده بێتۆ
دڵم گه رمه و هه ناسه م سه رده بێ تۆ
خه ریكی شه ش ده ری هات و نه هاتم
خه لاسیم قه ت نییه له م نه رده بێ تۆ
لیباسم ماته مه، شینه،له شیندام
سوروشكم سووره، ڕه نگم زه رده بێ تۆ
عه زیزم دڵ ره قه و ، خۆم فه رد و ته نهام
ده ترسم بمكوژێ ئه م ده رده بێ تۆ
به بێدیداری تۆ خۆ لاڵه " نالی"
عه جه ب هه ستاوه ئه م چه ن فه رده بێ تۆ!
نالی