ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
خوێنی دووچـــــاوم بە نەوعێ دامەنــــم رەنگینە کـا هـــەر کـــەس ئەمبینێ بەحاڵــــی نــــاتەوانم شینە کا شێخی هیرشـــاد و مریــــد و سالك و سۆفـــی و فقێ ئـــەو بەیـــەك نوارین بەجــــارێ کــــافر و بێدینە کا هیچ خەنە پێویست نیە بۆ دەست و پەنجەی دوولبەرم وا بــمەخوێنی من خەریکە دەست و پێ نەخشینە کــا قت لەلێوی شەکــەر ئەفشانی قســـەی خۆشم نەبیست دایــــەم بــێ دینـــە مەژغوڵــە دڵـــم غـــەمگینە کــــا وا لــــەهیجری قامەتی سەرووی نیگــــــاری نازەنین ئــــەم دڵـــم قومری سیفەت هەر گریە و نـــاڵینـــە کا گەربڵێی (احمـــــــــــــــــد) لە یـاری بۆسیێ داوا بکا روو ئەچەرخێنێ لەتۆو گوێی لەوقســـــە سەنگینە کا ئەحمەد بهگی جاف
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**