| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
ئەی دیدە پەری
ئــەی دیدە پــــەری بەو دەمـــــە بەو کوڵمە گوڵینە بـــــۆکەس نیە تاسەر،ئەوەرێ، ئەم گوڵــــــی ژینە تـــــاسەرنیە ئــــەم نـــــازە ، وەهـــا دووری مەبینە ئەو چــاوە گــەلاوێــــژە خـــــەڵاتــــــی کـــــــە برینە ئەو زووڵفە کە ئێساکە دووتوێـــــی عەمبەری چینە رۆژێــــــکی کە دێ، تێکەڵی توێی خـــاکی زەمینە
یەو گــــــەردەنە بێگەردە کــــــــە وەك تەختی بلورە ئــــــەو لێوە کـــــە وەك خونچە تەر و ناسك و سورە ئێستاکە بەبـــــێ رەحمی سزای جــــــەور و فتورە لای وایـــــە کە ژین فـــــانی نیەو رێـــــــــگای دوورە نــــــــایزانێ کە هەر پەنجێ لـــــەم خاکی زەنمینە کوڵمی دەهەزار(لەیل) و دەمی سەد(مەم و زین)ە
ئەمرۆ دڵــــــی بێچارە ئەبـــــەی ئەیخەیتە نــــــاوداو نــــایزانــــی سبەینێ ئەکـــــەوی سەرکز و دامــــاو ئەو جوانیە ئەروات و لـــەچــــاو گومەبێ وەك ئــــــاو ئــــــەورۆژە ئەبــــــێ دائیمە هـــــەر بێنیە بەرچــــاو تا رەحمێ بــــکەی ئێستا کـــــە بـــــەم زام و برینە سەرکز نەبـــــی لەو جێگە بــــــێ سامانی زەمینە
ئــەم چـــەند قسەیەم و توە بـــــەتۆ ئێسە بەچاکی گەرچـــی ئەشیزانم دڵــــی بـــــــەردت نییە بــاکی مەروانـەرە ئەمرۆ کـــە بــــەروومـەت گوڵــــــی تاکی بروانــــە سبەینێ کــــــە لەنــــــاو دامەنــــی خاکی سەد لـــــەیلی وەك تـــــۆ بووە لــەم رۆشنی ژینە ئێستاکــــــە لەنـــاو جەرگەیـــــی تــــاریکی زەمینە
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سهر زهوی.. چۆن بنووسرێ وا دهخوێندرێتهوه... شانازی دهکهم که زمانی خۆمم ههیه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**