| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
![]() خانمه موزیكژه‌نی كورد تارا جاف، له‌ده‌ستپێكی كۆنسێرتێكی هه‌ردوو گۆرانیبێژی فارس درایوش و فه‌رامه‌رزی ئه‌سڵانی، بهچهنگهكهیهوه موزیك له‌شاری بۆنی ئه‌ڵمانی ده‌ژنێت. جاف له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "له‌تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتبه‌ر 2011، له‌شاری بۆنی ئه‌ڵمانی كۆنسێرتی هه‌ردوو گۆرانیبێژی فارس داریوش و فه‌رامه‌رزی ئه‌سڵانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، من به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی كۆنسێرته‌كه، به‌ئامێری چه‌نگ چه‌ند پارچه موزیكێك بۆ ئاماده‌بووان ده‌ژه‌نم". گوتیشی "هه‌ر له‌ئه‌م مانگه، به‌مه‌به‌ستی سازكردنی زنجیرهكۆنسێرتێك سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌م، بڕیاروایه دوو كۆنسێرت له‌شاری ئه‌ستانبۆڵ پێشكه‌ش بكه‌م، كۆنسێرته‌كانی دیكه‌ش له‌چه‌ند شارێكی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه ئامه‌د و ماردین و چه‌ند شارێكی دیكه". ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "له‌م زنجیره كۆنسێرته‌دا گۆرانی و موزیك به‌ده‌نگی خۆم و به‌ئامێری چه‌نگ پێشكه‌ش ده‌كه‌م، ره‌نگه له‌هه‌ندێك لهكۆنسێرتهكاندا هونه‌رمه‌ندی دیكه، به‌ئامێری ده‌ڤ و ریتم هاوكارم بن". ئه‌وه‌شی خسته‌روو "كۆنسێرته‌كان له‌كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ست پێده‌كه‌ن و تا سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بێت". فۆتۆ: ماڵپهرِی تارا جاف
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**