https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

 

به‌همه‌ن قوبادی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانیفیستیڤاڵی فیلمی ئه‌بوزه‌بییه‌

ئه‌بوزه‌بی  14  تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر (PNA) ـ به‌ به‌شداری سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی وه‌كوو سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی "ئافاقی نوێ"، پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له‌ ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سینه‌ماكاری  به‌ئه‌زموونی  كورد به‌همه‌ن قوبادی وه‌كوو سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی "ئافاقی نوێ"، پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له‌ ته‌نیشت ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ له‌وانه‌: پاوڵ بابودجیان، مه‌روان حه‌مید، خاتوو ئێمینار جاكیر و خاتوو ئێمی مۆلین، 12 فیلمی سینه‌مایی پێشبڕكێی "ئافاقی نوێ" له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، هێندستان، میسر، رۆمانیا، مه‌غریب، ئیمارات، سوید، به‌رازیل، ئیسپانیا، لوبنان، بوڵغاریاو نه‌رویژ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.

قوبادی  به‌  هۆی  سه‌رقاڵی  به‌ نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماییه‌وه‌ نه‌یتوانی له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵدا ئاماده‌بێت و بڕیاروایه‌ له‌ رۆژی 16ی ته‌شرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر له‌ شوێنی فیستیڤاڵ ئاماده‌بێت و له‌به‌رچاوی كامێراكانی كه‌ناله‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان و وێنه‌گرانی ئاماده‌بوو له‌ فیستیڤاڵ، پێ بنێته‌ سه‌ر مافووره‌ی سووری فیستیڤاڵه‌وه‌.

به‌  به‌شداری  كه‌سایه‌تییه‌ به‌رچاوه‌كانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئیمارات، عسیا سه‌یف ئه‌لمه‌زرووعی به‌رپرسی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵ، پیتێر ئێسكارلیت به‌رپرسی كارگێڕی فیستیڤاڵ، ئه‌كته‌ره‌ ناوداره‌كانی سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆنی ئیمارات و وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها به‌ نمایشی فیلمی سینه‌مایی "به‌ڕێز له‌زهه‌ر" له‌ ده‌رهێنانی فیلیپ فالاردو، نوێنه‌ری سینه‌مای كه‌نه‌دا له‌ ئۆسكاری 2011، پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له‌ شوێنی به‌شكۆ و سه‌رئاوه‌ڵای "فێرمۆنت باب ئه‌لبه‌حر"ی شاری ئه‌بوزه‌بی له‌ ئیماراتی ئه‌كگرتووی عه‌ره‌بی كرایه‌وه‌.

له‌  سه‌ره‌تای  ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، كاتژمێر 6ی دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 13ی ته‌شرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر 2011، به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له‌به‌رچاوی كامێراكانی كه‌ناله‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان و وێنه‌گرانی ئاماده‌بوو، چوونه‌ سه‌ر مافووره‌ی سووری فیستیڤاڵ و له‌ درێژه‌دا ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌كته‌ره‌ ناوداره‌كانی سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆنی ئیمارات، وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا پێیان نا سه‌ر مافووره‌ی سووری ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه‌.

 له‌ درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌ره‌تا محه‌مه‌د خه‌له‌ف ئه‌لمه‌زرووعی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رهه‌نگ و میراتی ئه‌بووزه‌بی به‌خێرهاتنی له‌ مێوانانی به‌رشداربوو له‌ فیستیڤاڵ كرد و له‌ درێژه‌دا سه‌باره‌ت به‌ گرینگی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ هاته‌ ئاخاوتن.

له‌  به‌شێكی  دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی عسیا سه‌یف ئه‌لمه‌زرووعی و پیتێر ئێسكارلیت هه‌ر كام وتارێكیان پێشكه‌ش كرد، له‌ به‌شی كۆتاییدا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا كاتژمێر 9ی شه‌و فیلمی سینه‌مایی "به‌ڕێز له‌زهه‌ر" له‌ ده‌رهێنانی فیلیپ فالاردو، له‌ شوێنی سه‌رئاوه‌ڵا و تازه‌ سازكراوی "فێرمۆنت باب ئه‌لبه‌حر"ی نمایشكرا.

پێنجه‌مین  خولی  فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له‌ چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه‌: به‌شی "پێشبڕكێی سه‌ره‌كی"، به‌شی "ئاسۆی نوێ"،

به‌شی  "پێشبڕكێی  فیلمه‌ بڵنده‌ دیكۆمێنتییه‌كان"، به‌شی "ویترینی فیستیڤاڵ"، به‌شی "پێشبڕكێی كورته‌ فیلمه‌ چیرۆكی و دیكێمێنتارییه‌كان"، به‌شی "جیهانی ئێمه‌"، به‌شی "پێشبڕكێی ئیمارات"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" و هه‌روه‌ها "به‌شی خوێندكاری" له‌ رۆژانی 13 تا 22ی ته‌شرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2011 له‌ هۆڵی "فێرمۆنت باب ئه‌لبه‌حر"، هۆڵه‌كانی ئه‌بوزه‌بیی شانۆیی و له‌ هۆڵه‌كانی ناوه‌ندی سینه‌مایی "مۆرینا ماڵ" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌م  فیستیڤاڵه‌دا  179  فیلم  له‌ سینه‌ماكارانی 42 وڵاتی جیهان نمایش ده‌كرێن، له‌وانه‌: ئیمارات، ئێران، جه‌زائیر، ئه‌رژه‌نتین، ئوستڕاڵیا، به‌لژیكا، بۆسنیا، به‌رازیل، بوڵگاریا، كه‌نه‌دا، چین، میسر، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، هێندستان، ئیتاڵیا، لوبنان، مه‌كسیك، مه‌غریب، ئیسله‌ندا، نه‌رویژ، رۆمانیا، رووسیا، ئه‌فریقیای باشوور، ئیسپانیا، سوید، سوریا، تونس، توركیا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌.

له‌  لایه‌ن  به‌رپرسانی  فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بییه‌وه‌ خه‌ڵاتی 100 هه‌زار دولاری بۆ باشترین فیلمی به‌شی "كێبڕكێی سه‌ره‌كی"، خه‌ڵاتی 50 هه‌زار دولاری بۆ فیلمی دووه‌می ئه‌م به‌شه‌، خه‌ڵاتی 20 هه‌زار دولاری بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پیاو و ئه‌كته‌ری ئافره‌تی ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ دیاری كراوه‌ و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی نه‌قدی دیكه‌ش بۆ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌.

 

 




Writing at: شنبه 01 بهمن 1390
Time:15:24 By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران