ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
نیوه‌شه‌وه، دنیا خامۆش دێته گوێم ئاهه‌نگێکی خۆش ئاهه‌نگێکی گیان په‌ره‌وه‌ره شادی هێنه، خه‌فه‌ت به‌ره ئاهه‌نگێکی دڵنه‌وازه تاره؟ یۆڵۆنه ؟ یا سازه ؟ نا ... نا ... ئاهه‌نگی بلوێره جا وه‌ره گوێی بۆ ڕادێره هه‌زار خۆزگه‌م به خۆت شوانه که به‌و مانگه شه‌وه جوانه دانیشتووی له‌سه‌ر ئاوهه‌ڵدێر په‌نجه ده‌بزێوی له بلوێر ده‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت هاوده‌می شادی، به‌که‌یفی ، بێ خه‌می ئاغاش به نۆکه‌ر ناگری وه‌ک من له داخا نامری وه‌ره شوانه هه‌موو شه‌وێ نیوه‌ی شه‌وێ، کاتی خه‌وێ له‌و کێو و نواڵه زه‌نوێره تێی تووڕێنه له‌و بلوێره له سه‌ر ترۆپکی ئه‌و کێوه په‌نجه له بلوێر ببزێوه با کێوه‌که ده‌نگ داته‌وه شاعیریش خه‌و بیباته‌وه هیمن
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**