ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
ئه‌ی عاشقه لووت به‌رزه‌که رویشتیت و وات ئه‌زانی له دوای تۆ رۆژ نابێته‌وه هه‌وری تاسه‌ت ... له ئاسمانی شێعره‌کانم ناچێته‌وه؟ خۆتت به چی هاته به‌رچاو؟ تیشکی هه‌تاو؟ فێنکاوی ئاو؟ هیچیان نه‌بووی بۆیه زه‌وی خۆشه‌ویستیم به بێ تۆش هه‌ر پڕ به‌هره‌یه ده‌می شێعرم پڕ خه‌نده‌یه ئه‌ی عاشقه لووت به‌رزه‌که دڵنیام گه‌ر جارێکی تر رێت بکه‌وێته ئه‌م ناوه له‌به‌ر گرشه‌ی پێکه‌نینما خۆت ناگری له‌به‌ر چاوی حه‌په‌ساوی بێ بهزهتدا ئه‌و ژنه‌ی وا دڵت ئه‌کرد به ژێر سیغار چرای چاوی هیواکانی داگیرساوه‌و له دووری تۆ قه‌د ناگری ژیلا حسه‌ینی
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**