![](http://sorani.irib.ir/media/k2/items/cache/933631fda6d960ff9b28ccd5c626aa92_L.jpg)
گۆڤاری "هایا" که وه‌رزنامه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی، فێرکاری و توێژینه‌وه‌ییه، دواڕۆژانی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ هاته بازاڕه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس، له ژماره‌ی یه‌که‌می ئه‌م گۆڤاره‌دا ، بابه‌تگه‌لێک له "جه‌لال مه‌له‌کشا"، "عه‌تا نه‌هایی"، دوکتۆر "ئومید وه‌رزه‌نده"، "محه‌ممه‌د ساڵح سوزه‌نی"، "ڕه‌زا عه‌لی پوور"، "به‌یان عه‌زیزی"، "عادڵ قادری"، ناسر وه‌حیدی"، "عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولوودی، دوکتۆر "مونسوور ساعی"، "محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی"، "ئه‌مین گه‌ردیگلانی" و "ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا زاده" ده‌بیندرێت.
له یه‌که‌م ژماره‌ی ئه‌م وهرزنامهیهدا که پێشکه‌ش کراوه به خوالێخۆشبوو ئیبراهیم یونسی، بۆ یه‌که‌م جار وه‌رگیڕدراوی کوردیی به‌شيی یه‌که‌می ڕۆمانی ئولیت له 35 لاپه‌ڕه‌دا بڵاو بۆته‌وه.
بابه‌ته‌کانی ئه‌م گۆڤاره به گشتی، ڕاپۆرت، وتار، ڕه‌خنه، چیرۆک و وتووێژ ده‌گرێته‌وه که شیعرێکیش به یادی دوکتۆر یونسی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمان و وه‌رگێران، وتارێک سه‌باره‌ت به گۆڤاره خۆجێیه‌کان، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له نووسینی دوکتۆر "ناسر فه‌کوهی" سه‌باره‌ت به شوناس و نه‌ته‌وه له‌و بابه‌تانه دێنه ئه‌ژمار.
به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری "هایا" "ئازاد مه‌حموودی" و ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانیشی "مه‌هدی خون دڵ"، "ئیبراهیم محه‌ممه‌د حسێنی"، "حامد کۆنه‌پۆشی" "ئه‌نوه‌ر ڕۆشه‌ن" و "ڕه‌ئوف جیهانی"ن.
نووسینگه‌ی ئه‌م گۆڤاره له مه‌ریواندایه.
"هایا" دووه‌مین گۆڤاری شاری مه‌ریوان دێته ئه‌ژمار.
وه‌رزنامه‌ی دیکه‌ی ئه‌م شاره "زرێبار"ه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "عادڵ محه‌ممه‌د پوور".
"هایا" به تیراژی 2000 به‌رگ و به نرخی 2000 تمه‌ن بڵاو بۆته‌وه.
radio sorani
نظرات شما عزیزان:
http://awenakurd.loxblog.com/post/305/"هایا" هاته ڕیزی گۆڤار و بڵاوڤۆکهکانی کوردستان.htm%0A From: http://awenakurd.loxblog.com">