چ دەبێ گـــــەر لــــــە رەقیبم دڵــــــم ئـــازاری ببێ..؟
هــــەر گـــــوڵی بولبول بێ حوکمە دەبێ خاری ببێ
مانیعە بۆ گـــــوزەری دڵ لـــــە روخت زوڵفــی سیاە
گەنجی بێ هەر طەرەفی شەرطە دەبێ ماری ببێ
زەحمەتە عـــــوقدەیی خــــــاطر بە ویصـالت وا ببێ
قـــەدەغەی بۆسە دەکــــەی دا لەبی من باری ببێ
نایەڵـــی لەذذەتی وەصـڵت لـــــە دڵا جەوری رەقیب
شادمــــانیی نییە بـــۆ ئــــەو کەسە ئەغــیاری ببێ
لە ڕەهی کەشمە کەشا جــانی هەمیشە عـــەدەرە
عاشقی بـــــێ دڵ ئەگـــــەر دولبەر عـــەییاری ببێ
بە شەوێ ڕەنـگە بەدڵەد بێ لە غەم و طوولی فیراق
گـــەر طەبیبم وەکـــــوو مــــن دیدەیـــی بێداری ببێ
جان نیثاری ڕەهی جانانەیە (ســـــــــــــالم) بە ئەبەد
لە تەکــا تێغی جـــــەفا گـــــــەر دڵـــی ئینکاری ببێ
غەم لـــــەدڵ بۆ فەوتی شـادی مەیلی سەرخۆش دەکا
صبحی عیشقە شەمعی عەقڵم روو لـەخامۆشی دەکا
زولفــــی شەبرەنگت وەکـــــو رۆژە بــــەرێشان بـا نەبێ
وا سەحــاب ئـاســا لە رووتا قـــەصدی مەهپۆشی دەکا
بۆ ئــــەدابی تەعـــــزیەی من تورکی چــــاو مەستی یار
پرطەرەب هەردەم لە بەزمی عیشوە مەی نۆشی دەکا
داستانــی عشقی من فـــاشـــە لە هەر کوچە و سوقا
عقلی دێــــوانەم لەپــــاش ئەم حاڵە سر پـــۆشی دەکا
کــەثـــــرەتی ضیعفم لــــە هیجرانا گەیشتمە مەر کەزی
دڵ لەسینەم دا بـەدایــــم مەشقی بــــێ هۆشی دەکا
دولبەری بـــــــاڵا بلندم گــــــــەر خـــــەرامـــــان بێ بەناز
سەروی گــــوڵزاری ئیرەم چۆن مەیلی مەدهۆشی دەکا
گەر نەوێری رێـــــی سەگی قاپیت بەرن بۆ جیی غەریب
(ســـــــــالم)ی مسکین لەدەرگا حلقە دەر گۆشی دەکا