✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
![]() گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Weather
|
هەڵبەستی دەروون هەرچەن ئەکەم، ئەو خەیاڵەی پێی مەستم بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم! لێکدانەوەی دەروون، قسەی زمانم: بۆچی وەها دوورن لەیەک؟ نازانم! ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار، دەرکەوتایە: ئاوات، هیوا، خەوبینین... پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی شین! دەرکەوتایە: مانای مەنگی دەریایی، کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی دەرکەوتایە ئەو دنیایەی کە شیعری بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم و چاو تیژگێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو!.. بەڵام ئەفسووس! کە ئەو شیعرە جوانانە باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە لە ناوەوە ئەجریوێنن، ئەخوێنن هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن!.. ![]()
هێمن
به منداڵی له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ به پیریش له‌ززه‌تی ئه‌و ماچه شیرینه‌م له‌بیر ناچێ
به سه‌د دوکتور و ده‌رمان و په‌رستار ناکرێ چاره‌ی که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه کورده‌ی له دڵ ڕاچێ
ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ڕ ئه‌و کچه کورده‌ی بچێته مه‌کته‌ب و بسکی به مۆده‌ی تازه هه‌ڵپاچێ
خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه پیری کردم ، وشک و بێ زه‌وقم که شاعیر وشک و بێ شۆر بوو ، له نێو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ ![]()
پێشکەشە بەسەرجەم هاورێیان ئەمە یەکێکە لە تازەترین بەرهەمەکانى مامۆستا عەدنان کەریم
به سته ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە روو لەلاى من کە بە جامى بادەوە موشتەرى وەک من لە مەیخانئ کەمن زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێخەمن مەى حەڵاڵە بۆ منى وێرانە ماڵ بۆ منى سەر گەشتەو رووت و رەجاڵ بۆمنى بابردەلەى گردەنشین بۆ منى دڵ پڕ لە ناسۆر و برین بۆ منى ئاوارەو دوورە وەتەن بولبولى بئ بەش لە گوڵزار و چەمەن نابئ قەد ناڵەى جودایى بئ ئەسەر جا چ نەى بیکا چ پیاوى دەربەدەر بۆیە ناڵەم تێکەلى نەى کردووە شیوەنێکم پێیە نەى نەیکردووە لێمگەرئ بادەربڕم سۆزى دەروون لێمگەرئ با هەڵوەرێنم ئەشکى روون
هۆنراوەى : هێمن عــــود : عەدنان کەریم دەفــــ : کارزان محمود
![]()
یاران له جه‌رگم،یاران له جه‌رگم شه‌م شیوه‌ی تیری داوه له جه‌رگم که‌وتمه گیانه‌ڵڵا دواکاتی مه‌رگم مه‌مشۆن و کفن مه‌که‌ن به به‌رگم تکایه مه‌یشۆن جێی برینی له‌ش با له زام بتکێ تکه‌ی خوێنی گه‌ش شه‌هید بێ کفن و بێ شتن چاکه هه‌رکه‌س شه‌هید بێ بێ گه‌رد و پاکه به‌لام وه‌سیه‌تم ئه‌مه‌یه یاران دوور له ووڵاتم وام له دیاران تو خوا با گۆڕم له رێ ی خێڵان بێ له‌سه‌ر ریگای شه‌م شاخی گێڵان بێ کێلیکی به‌رز به‌قه‌د باڵای شه‌م له‌سه‌ر گڵکۆم بێ به‌بی زیاد و که‌م تاقی به به‌وینه‌ی تاقی برۆی ئه‌و سوژده‌گای دڵ بێ به رۆژ و به شه‌و له رووی بنوسن هۆنراوه‌کانم که به تیری شه‌م ده‌رچووه گیانم تا هه‌رکه‌سێ دێ کێل و مه‌زارم بزانێ کوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم چونکه شه‌م گۆنا تاتاری چینه له ده‌شت بێزاره چیا نشینه ڕۆژی هه‌ڵ که‌وێ له رێ گوزارێ ریگه‌ی بنێته سه‌ر گۆڕم جارێ بزانێ که‌شته‌ی ئاخ و داخی دڵ ئێش و ئازاری برده‌وه تۆی گڵ وه لی دیوانه ![]() ![]() لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە کە سادق بێ تولووعی ئافتابە
دڵ و دین هەرچی بوو قوربانی تۆ بوو
هەتاکەی ئیدی ئەم ناز و عیتابە؟
بڵا بەو رۆژە نیلۆفەر بسووتێ
بە مەرگی من سەری زولفت وەلابە
لە عەکسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی رووتە هەم خوونابی نابە
وەرە بنوێنە خۆت، بمکووژە قوربان
بە دینێک کوشتنی عاشق سەوابە
وەرە بنواڕە بەزمی عالەمی دڵ
چ خۆش دەورێکە هۆشیاریی خەرابە
ئەگەرچی ناڵەیە هەر شەوق و زەوقە
ئەگەرچی گریەیە عەینی سەوابە
بە ناڵینی دڵی سووتاوی عاشق
هەموو هەر نەغمەیی چەنگ و روبابە
بە چاو و گەردەن و روخساری ساقی
هەموو هەر شاهید و شەمع و شەرابە
کوتم با قیمەتی وەسڵت بە دڵ بێ
بە ماچێکش لە زاری خۆت رەزابە
کەچی فەرمووی: دڵت نەشکێ وەفایی
ئەوە سەودایە، زەڕڕێکیش حیسابە
"حەزرەتی وەفایی"
![]() ![]() تکه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕه و زیزم
چۆن ده‌توانم به تۆ بڵێم من چیم ؟!
خۆم گومانم هه‌یه که هه‌م یا نیم ؟!
مامۆستا هێمن
![]() ![]() ![]()
|
![]() About
![]()
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Daily Links
Blog Links
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]()
![]() Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**