✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
![]() گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Weather
|
بیستنی به‌سه‌رهاتی ژیانی سه‌ید كامیل ئیمامی (ئاوات) له زمانی خۆیه‌وه, وێنه‌یه‌كی ساڵانی دوورمان بۆدهنخشێنێ: « له ساڵی 1282ی هه‌تاوی(1903) له گوندی زه‌نبیل له بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدانی زه‌نبیل له دایك بووم, له شێعردا نازناوی ئاوات م بۆخوم هه‌ڵبژاردووه, بابم خوالێخۆش بوو, سه‌ید عه‌بدولحه‌كیم كوڕی سه‌ید عه‌بدولكه‌ریمی زه‌نبیله كه هه‌ردووكیان له ڕێبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشی و قادری بوون, له نێو خوێنده‌وار ومه‌لا وفه‌قێ دا چاوم كراوه, قامكی باب ومام وكه‌س وكاری خوێنده‌وار پشت پشتیان بۆكردم, له ساڵی 1291(1912) دا له لای مه‌لا مه‌حموودی مه‌شهور به مه‌لا ڕه‌شه له زه‌نبیل ده‌ستم كرد به خوێندنی سیپاره و ده‌رسه فارسی و عه‌ره‌بیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و پاش دو سێ ساڵ له خزمه‌ت كاكم دا خوالێخۆشبو سه‌ید محه‌مه‌د نورانی چووینه خزمه‌ت مامم مه‌رحومی حاجی بابه شێخ له ئاوایی جه‌میان بۆ خوێندن, دو ساڵ له وێ بوین و چوینه دێی تورجان و له لای ماموستا مه‌لا سادقی واسق بیلا درێژه‌مان به خوێندن دا, دوای ساڵ و نیوێك هاتینه‌وه زه‌نبیل و له خزمه‌ت ماموستا مه‌لا عه‌بدوڵای فه‌هیمی ناسراو به مه‌لای ده‌رزیوه‌لی دا خوێندمان, تا ماموستا ماڵی رۆیشت بو ئاوایی كانی سێ‌و كه هه‌ر له‌وێ ئه‌مری خودای به جێ هێنا و ماوه‌ی ساڵێك بێ ده‌رس ماینه‌وه و پاش ئه‌و ساڵه له گه‌ڵ برای زۆر خۆشه‌ویست و به‌رێزو له گیانم شیرین تر كاك هه‌باس ی مه‌شهور به حه‌قیقی چووینه ئاوایی باغچه‌ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد و له خزمه‌ت ماموستا مه‌لا سه‌ید كه‌ریمی موده‌ریسی له خوێندن هه‌ڵچووینه‌وه, یه‌كمان گرت و جا وه‌ره ده‌رسان بخوێنه و ده‌وران وه‌كه و هه‌رچی شیعری بیستووته ونه‌ت بیستووه شێوی كه‌و وردی ده‌وه. شیعرمان ده‌كوت و به ده‌سته‌وام تاریفی یه‌كترمان ده‌كرد, مه‌گه‌ر له خه‌وتن دا ده‌نا هه‌ر موشه‌رعێن و شه‌ڕه شیعر و گاڵته وگۆرانی و خۆشی بو, ئه‌وه‌نده‌مان دڵ خۆش بوو هه‌رچیمان ده‌خوێند زۆر زوو له به‌رمان ده‌كرد وماموستا زۆرمان لێ رازی بو, هه‌روه‌ها ئێمه‌ش به ته‌واوی له ژیانمان رازی بووین, چه‌ند جاری دیشم گوتووه به قه‌ولی كوردی سه‌دبریا هه‌ر ئه‌وده‌م مردبام چونكی نه له پێشدا خۆشی وام دیبو, وه نه له پاشان توشی هاتمه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه كه ساڵێك بو وه‌ك باغچه‌یه‌كی سه‌وز و پڕ گوڵ وایه له كێڵگه‌ی كه‌س نه‌كێڵ و به‌رده ڕه‌قی ژیانمدا. له ساڵی 1309(1930)دا به هۆی ناساغی بابمه‌وه ده‌ستم له خوێندن هه‌ڵگرت و ژنیان بۆ هێنام و سه‌رئه‌نجام له ساڵی 1313(1934)دا بابم وه‌فاتی كرد و دوای ساڵێك ماڵم چووه ئاشی چۆمی زه‌نبیل و ساڵێك له‌وێ بوم و به كشتوكاڵ رامبوارد و منداڵم بون به ریشه‌وه دوایی ماڵم چووه دێێ گه‌ردیگلان. ڕه‌نگه دۆسته‌كانم بزانن كه له سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه به ده‌ست و قه‌ڵه‌م و نووسین و گوتن وچه‌ك دژی شا‌و رژیمه‌كه‌ی كارم كرد وماڵم هه‌ر له گه‌ردیگلان بوو, له ساڵی 1325(1946) به ده‌ست به‌كرێ گیراوه‌كانی په‌هله‌وی گیرام و خرامه به‌ندیخانه‌و ماوه‌ی دو ساڵ له زیندانه‌كانی بۆكان و سه‌قز وورمێ ومه‌هاباد دا مامه‌وه, له سه‌ره‌تای 1327(1948)دا ئازادكرام و هاتمه‌وه ماڵێكی سارد وسڕو بێ نان وئاو, چوونكه منداڵه‌كانم ورد بوون و ته‌نیا كاكم پێیان ڕاده‌گه‌یشت, ئه‌ویش خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو به‌ڵام هه‌رچی له پاش منداڵه‌كانی من مابایه‌وه بۆ خۆی و منداڵه‌كانی ده‌یان خوارد, ئیتر ماڵم بۆ خڕنهكراوه و قسه‌ی خۆمان بێ پێشم خۆش نه‌بوو وه‌خڕی كه‌م, به‌شی ئهوشێوهم ببوایه بۆ سبه‌ینێ ده‌مگوت: خودا گه‌وره‌یه وئێسته‌ش هه‌روام. له ساڵی 1329(1950)دا ماڵم چووه ئاوایی جه‌میان و ساڵی 1330(1951) چوومه ئاوایی زه‌نبیل و ساڵی 1332(1953)چوومه ئاوایی شێخ چۆپان هه‌ر له‌و ناوچه و ساڵی 1333(1954) هاتمه‌وه دێی قاقڵاوا دراوسێی زه‌نبیل و ئێستاش هه‌ر له‌و گونده‌م و خه‌ریكی كشت و كاڵم و له باره‌ی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی ماڵییه‌وه وه‌ك مه‌لا گوته‌نی, به‌ردێكی قورس له حه‌وشه‌ی خۆمانه به جه‌وانی نه‌مده‌توانی به‌رزی كه‌مه‌وه و ئێستاش, كه پیریش بوم هه‌ر بۆم به‌رز نابێته‌وه كه وایه هه‌ر وه‌ك خۆمم.» ![]() مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی نووسینی دوکتور مارف خه‌زنه‌دار Size:1.516 MB شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره " وه‌رگێڕانی نادر فه‌تحی(شوانه) " Size:556 KB به‌یان "هۆنراوه" نووسینی ح. س. سۆران Size:394 KB بنه‌ماکانی فسیۆلۆژی مرۆڤ ئه‌کره‌م قه‌ره‌داخی Size:11.264 MB چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان د. یاسین سه‌رده‌شتی Size:1.256 MB ده‌نگی هه‌رمان ، 17 کورته چیرۆکی ئه‌مریکایی و ئۆرووپایی وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی Size:1.662 MB ده‌روونناسی ترس وه‌رگێڕانی ناسر سه‌لاحی Size:765 KB دیالۆگ نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه) Size:353 KB دنیای راسته‌قینه‌ی دیموکراسی وه‌رگێڕانی : ئیسماعیل ئیسماعیل زاده Size:672 KB درایڤر و کورد کۆمه‌ڵه‌ی پێنج وتار وه‌رگێڕانی ئه‌نوه‌ر سوڵتانی Size:448 KB
رێنووس بۆ ئاخه‌فتن به زمانی ئینگلیزی وه‌رگێڕان و نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه) Size:690 KB گه‌نجینه‌ی وشه‌ی زمانی کوردی وه‌رگێڕانی د. حه‌مید عه‌زیز Size:750 KB فه‌رهه‌نگا گولی فارسی - کوردی مه‌سعود خالد گولی Size:6.203 MB گوڵستان وه‌رگێڕانی عه‌لی نانه‌وازاده
Size:497 KB "ناڵه‌شکێنه" تێکستی گۆرانییه‌کانی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک Size:745 KB هه‌واڵ، راپۆرت و وتووێژ وه‌رگێڕانی : مه‌نسور سدقی Size:1.602 MB "ژه‌نراڵ شه‌ریف پاشا" یه‌که‌مین سیاسه‌تمه‌داری کورد که داوای ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی بۆ کورد کرد نووسینی : د. فه‌رهاد پیرباڵ Size:1.918 MB جیهان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌تاوی، گۆی زه‌وی کریم دانشیار Size:12.501 MB مێژوویه‌کی کورتی کات و ... نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه) Size:1.6 MB کرؤنؤلؤگی کوردستان وه‌رگێڕان و نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه) Size:421 KB کورد له ئه‌رشیفی رووسیا و سۆڤییه‌تدا 1914 - 1924 د. ئه‌فراسیاو هه‌ورامی Size:3.391 MB هاونه‌ته‌وه‌یی کورد و ماد حه‌بیبوڵڵای تابانی-وه‌رگێڕانی جه‌لیل گادانی Size:4.117 MB چه‌پکێک له هۆنراوه جۆربه‌جۆره‌کانی مامۆستا هه‌ژار Size:625 KB هێلانه‌ی شیعر هۆنراوه‌کانی مامۆستا هێمن Size:634 KB مینۆرسکی و کورد نووسین و وه‌رگێڕانی ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
Size:1.019 MB مرۆڤ نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه) Size:368 KB رووداوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی شوره‌ویدا 1945 - 1947 د. ئه‌فراسیاو هه‌ورامی
Size:648 KB شارسانیه‌ت و ئاکام و ئاسه‌واره‌کانی بۆ جیهان
Size:339 KB شه‌ماڵی واده نووسینی ح. س. سۆران
Size:571 KB سواره و په‌خشانی کوردی نووسینی : محه‌مه‌د به‌هره‌وه‌ر
Size:3.44 MB هه‌ڵاتن بۆ لای خودا "نووسراوه‌یه‌کی تراژیدییه سه‌باره‌ت به دوایین رۆژه‌کانی ژیانی "لێۆ نیکۆلاڤیچ تۆلستۆی"
Size:1.538 MB پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر زانستی گشتی وه‌رگێڕان و نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه)
Size:2.573 MB زانستی پزشکی به زمانێکی ساکار ترجمه: دکتركامران امین آوه Size:3.345 MB زمان و وێژه و فولکلۆڕ نووسینی ح. س. سۆران Size:709 KB زمانه‌وانی کوردی نووسینی ح. س. سۆران
Size:643 KB
![]() ![]() چۆن نه‌ناڵێ ئه‌و دڵه‌ی پڕ هه‌ستی من ؟!
![]() زوڵــــفـــت بـــەقەدتـــدا کــە پــەرێشـان و بــــڵاوە،
![]() به چاوان غهمـــزه و ئیــما مهفهرموو وهفــــــــــــــایــــی ![]()
![]() ![]() عه‌جیبم دێ له عه‌قڵی ئه‌و كه‌سه‌ی وا تێده‌گا مه‌رده ![]() كاتی به‌هاره چاوه‌كه‌م بێ پچینه باغی دوو به‌دوو ![]()
|
![]() About
![]()
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Daily Links
Blog Links
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]()
![]() Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**