ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
پاشایەك ڕاوێژكارەكانی خۆی بانگكردو داوای لێكردن كە پەندو ئامۆژگاری زەمانە لە كۆنەوە تا ئێستا تۆمار بكەن، تا نەوەكانی دواڕۆژ سوودی لێ وەربگرن. ئەوانیش دوای هەوڵدانێكی زۆرو كارێكی بەردەوام توانیان چەندین بەرگ لە كتێبی گەورە بنووسنەوەو پەندو حیكمەتەكانی تێدا تۆمار بكەن، ... دوای ئەوەی پادشا چاوی بە كتێبە گەورەكان كەوت، ڕاوێژكارەكانی بانگكردو پێشنیاری بۆ كردن كە ئەو كتێبانە زۆر گەورەنو خەڵكی ئارەزووی خوێندنەوەی ناكەنو نایخوێننەوە!! لەبەرئەوە داوای لێكردن كە كورتی بكەنەوە، ڕاوێژكارانیش دەستیان بە كورتكردنەوەی كردو لە كۆتاییدا لە دوو توێی كتێبێکدا كۆیان كردەوە! بەڵام دیسان پادشا بە زۆری زانیو پەسەندی نەكرد، ئەوانیش كورتیان كردەوە، بۆ پارچە نووسراوێكی كورت، دیسان ئەویشی هەر بە دڵ نەبوو! دواتر كورتیان كردەوە بۆ یەك لاپەڕە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر بە درێژی زانی!! لە كۆتاییدا ڕاوێژكاران هەمو پەندو حیكمەتەكانیان لە یەك ڕستەدا كۆكردەوە، كە پادشا زۆری بە دڵ بوو! (هیچ شتێك بە خۆڕایی دەست ناكەوێت)! پادشا پێی گوتن: دەستان خۆش ئەمە ئەو پەندو حیكمەتەیە، كە پێویستە بۆ نەوەكانمانی بە جێبهێڵین!!
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**