http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

ئه‌وا دیسان پایز هات، گه‌ڵاڕێزانه‌

هه‌وری په‌ڵه‌، رووه‌و شاخ و به‌ره‌و کوێستانه‌

به‌ڵام ئێستا و شه‌وی ئێستا، چۆن به‌جۆش که‌م؟

گڕی کۆڕی سارده‌وه‌بوو، به‌چی خۆش که‌م؟

... شه‌وگاری تاریک و نوته‌ک، چۆن ڕۆشن که‌م؟

ئه‌م سه‌ره‌ گێژ و شێواوه‌، چۆن هۆشن که‌م؟

ئه‌ی هه‌وره‌که‌،دایڕێژه‌، سه‌ری تشرینه‌

واده‌ی په‌ڵه‌ و ناشتنی ته‌رمی هاوینه‌

نۆره‌ی تۆیه‌ بگری به‌سه‌ر هه‌موومانا

به‌سه‌ر ئێسک و پروسکی رابردوومانا

بیشۆره‌وه‌، باسه‌ر له‌ده‌ستی دیاریی بێ


باقوڕ خه‌ست بێ، بۆسه‌ری شه‌رمه‌زاریی بێ

 

محه‌مه‌د ساڵح دیلان






وەفایی
شاعیری گەورەی کورد
وەفایی لە شاری سابڵاغ (مەھاباد) لە ساڵی ١٨٤٤ ز لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.

وەفایی فیزی زل بووە، زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووە، موچەی فەقێیاتی نەویستوە.

شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری وەفایی بەدڵ بووە، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستوە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە. ماوەیێکی درێژ لای ژیاوە، شیعری بۆ خوێندۆتەوە، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە.

وەک لە ژیانی شاعیر دەردەکەوێ چوونە حەج لە لای جۆرە ئارەزووێکی لادروست بووە لە وانەیە بەھۆی ھەڵوێستی بەرامبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئار‌ەزووەی لا دروست بووبێ.

لەدوا گەشتیدا بۆ سلێمانی لەساڵی ١٩٠٠ ز وا دەردەکەوێ ماوەیێک تێیدا ژیاوە و لەساڵی ١٩٠٢ ز حەجی سێیەمی کردووە. قسەی واش ھەیە لە ساڵی ١٨٩٨ ز لە گەڵ شێخ سەعید حەفید چووە بۆ ئەستەمووڵ و لەوێوە لەگەڵی ڕووی کردۆتە وڵاتی حیجاز.

ھەرچۆنێبێ وەفایی لەگەڵ‌ کاروانی شێخ سەعیدی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد چوە بۆ حەج، ئەگەر ھەمووشیان لەو کاروانە دا نەبووبن لەڕێگەی گەڕانەوە ئەو کەسانە پێکەوە گەڕاونەتەوە.

لە سارای عەرەبستان لە سەردەمی گەڕانەوەی ئەو حاجیانە وەفایی تووشی نەخۆشی زەحیری دەبێ، مەرگ ماوەی نادا و ئەنجام لەو وڵاتە دوورەدا کۆچی دوایی دەکا و لە ناو لمی بادیەی عێراق یا بیابانی شام لە لایەن ھەواڵەکانییەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ز دوور لە نیشتمان بەخاک دەسپێردرێ.

پیرەمێرد دەڵێ: "بەدەستی خۆم لە بیابان وەفاییم ناشتووە."

وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.


http://ckb.wikipedia.org


Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:وەفایی, شاعیری گەورەی کورد,شێعر,Time: By: محمد پیش بینی| |



ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە. ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شیعری مەم و زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شێوەزاری کورمانجی نووسراوە ژیان ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم بووە. لە ساڵی ١٠٦١ی کۆچیی مانگی بەرانبەر بە ١٦٥٠ یان ١٦٥١ زایینی لەدایکبووە. نازناوی شیعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە‌ ژیاوە. خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە. وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرھەم ھێنانی داھێنانی ئەدەبی، واتە شیعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە. شاعیر لە مەڵبەندی لە دایکبوونی، شاری بایەزید، لەساڵی ١٧٠٧ (١١١٩ی کۆچیی مانگی) کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە. کوردایەتی و زمانی کوردی لە کتێبی دیالۆگ – ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا نووسراوە: «ئەحمەدی خانی ھەر لەسەرەتاوە دەیزانی کە کەلووپەلی کوردی بازاڕیان نییە، واتە ئەو کتێبانەی کە بە کوردی نووسیبوونی نەیاندەتوانی بگەنە ژمارەیەکی زۆر خوێنەر». ئەمەش بۆ دوو ھۆ دەگەڕێتەوە. لە لایەک ئەو کۆمەڵگەیەی کە ئەحمەدی خانی تێدا دەژیا، بەشی ھەرەزۆریان نەخوێندەوار بوو و لە لایەکی دیکەوە زمانی نووسین و خوێندنی ئەو سەردەمە زیاتر بە زمانی عەرەبی و فارسی بوو، نووسەرانی ڕۆژەھەڵاتی ناوین بە نووسەرانی‌ کوردیشەوە بەو زمانانە کتێبیان نووسیوە. ئەحمەدی خانی یەکەم شاعیرە کە گلەیی لە سەرۆک ھۆزەکانی کورد دەکات کە یەکناگرن و پشت بە نەیارانیان دەبەستن، دەنا دوژمنانی کورد غوڵامێتیان بۆ کورد دەکرد و دەڵێت : گەر دێ ھەبوا مە ئیتیفاقەک ڤێگرا بکرا مە ئینقیادەک روم و عەرەب و عەجەم تەمامی ھەمیا ژ مە تا دکر غولامی تەکمیل دکر مە دین و دەولەت تەحلیل دکر مە عیلم و حیکمەت ئەحمەدی خانی، گرنگییەکی زۆری بە زمانی کوردیی داوە و کاتێک بە زمانی کوردی شیعری نووسیەوە تەنھا ھەر بۆ ئەوە نەبووە کە بەو زمانە بنووسێت بەڵکو بە کوردیی نووسینی، وەکو ھەڵوێسەیەک لە دژی دەستەڵادارن و زمانەکەیان بەکار ھێناوە، ھاوکات وەکو ڕەخنەیەکیش لە کوردەکان خۆیان، چونکە خانی پێی وابووە کە زوو خۆیان دەدەن دەست، ئاغا و دەستەڵادارە بێگانەکان. کوردەکان ئازا و دلێر بوون، شاسووار، وەفادار، جێیمتمانە بوون، بەڵام ئەوە بەدەردی چی دەخوات، کاتێک خۆیان پەرش و بڵاو بن و نەتوانن یەکبگرن تا خۆیان کەیخودای خۆیان بن؟ زمانی نووسین دەتوانێت ببێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ھەست بکەن کە  ئەوانیش‌ نەتەوەیەکن.


Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:ئەحمەدی خانی, شێعر, کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


 

ئەوەی یەکەم کوپەی شەرابی خۆشکرد عاشق بوو
ئەوەی یەکەم دوکەڵی مەستی هەڵمژی عاشق بوو
ئەوەی یەکەم نامەی نوسی عاشق بوو
ئەوەی یەکەم گۆرانی وت عاشق بوو
ئەوەی یەکەمجار سەمای کرد عاشق بوو
ئەوەی یەکەمجار گریا عاشق بوو
ئەوەی یەکەمجار توانی ببورێ بەبێ هیچ مەرج و بەڵێنێکی پێشینەیی عاشق بوو
ئەوەی یەکەم مۆمی دروستکرد عاشق بوو
ئەوەی یەکەم دێڕی شیعری نوسی عاشق بوو
ببینە ئەم هەموو سەروەتە هی عەشقە ، ئەم هەموو جوانییانەی کە ئێستا مرۆڤ خاوەنیەتی هەموویان هی عەشقن

هیوا قادر

 



Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:عاشق,هیوا قادر,Time: By: محمد پیش بینی| |


شێرکۆ بێکەس

"وتیان به‌ به‌رد: بڕیار وایه‌ بتکه‌ین به‌ په‌یکه‌ری خودا، وتی: نا..نا.. ئیتر خه‌ڵک فریودان به‌سه‌. بمکه‌ن به‌ پله‌یه‌کی بچووک با مناڵان لێم سه‌رکه‌ون بۆ مه‌دره‌سه".


Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:شێرکۆ بێکەس,شێعر,Time: By: محمد پیش بینی| |


ئه‌و ده‌مه‌ى له‌ قه‌راغ پاییز گوڵیان ده‌رواند
من ته‌نها بیرم له‌ ره‌زێكى خامۆش ده‌كرده‌وه‌ و
له‌ ناخى خۆمدا به‌ غه‌مباریه‌كه‌وه‌ ده‌مگووت ....
پێدەچێت ئەمێستا پاییز گه‌یشتبێتە ئه‌وێ و
گه‌ڵا مێوه‌كانى هه‌ستى منى هه‌ڵوه‌راندبێ


Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:شێعر,پاییز,Time: By: محمد پیش بینی| |



ئەم شیعرە لەسەر پێستی گیانلەبەرێک نوسراوە، کە لە ئەشکەوتی هەزارمێرد دۆزراوەتەوە. مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1200 ساڵ پێش ئێستا


Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب: شیعر,وینه,Time: By: محمد پیش بینی| |


چاو لێ کردن لە که‌ناڵه‌ کوردیەکان 

 


www.freeetv.com

 

 

 



ادامه مطلب


Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:پەخشی راستەوخوو-kurdish TV online,Time: By: محمد پیش بینی| |



Writing at: 29 / 3 / 1388برچسب:داگـــڕتنی گورانی کوردی,Download Kurdish music,Time: By: محمد پیش بینی| |


صفحه قبل 1 ... 15 16 17 18 19 ... 20 صفحه بعد

About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**