✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
داگرتنی کتێبی کوردی(EBOOK)
شێعر سالم مامۆستا هه‌ژار هێمن شێرکۆ بێکەس مه‌حوی عه‌بباسى حه‌قیقى حەزرەتی وەفایی یونس ره‌ئووف ( دڵدار ) پیرەمێرد بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی گۆران شێخ نوری شێخ صاڵح عەبدوڵا پەشێو نالی ئەحمەد به‌گی جاف ئەحمەدی خانی ئەحمەد هەردی سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی مەولەوی حـــەمـدی قانع ژیلا حسه‌ینی محه‌مه‌د ساڵح دیلان چوارینەی حکیم عمر خەییام ناری کوردی کوێستان عومەرزادە وەلی دیوانە حــــــهریــــق صهيدی هه‌ورامی ویساڵی سوارە ئیلخانیزادە صافی هیرانـــــى ئەحمەد موفتی زادە سه‌عید نه‌جاری (ئاسۆ) شه ریف حسێن په ناهی ژیاننامەى ناودارانی کورد هه‌نبانه بوڕینه نووسین به خه‌تی سۆرانی ووته به‌نرخه‌کان كورته چیرۆک کچه‌که‌ی کافرۆش Weather
|
لەو ڕۆژەوە تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من سەودازەدە و بێ سەر و سامانە دڵی من سەرگەشتە ئەسوڕێتەوە، بێ لانە دڵی من ... هەر ساتێک بە دەردێکەوە ناڵانە دڵی من هەرچەندە بە دویا ئەگەڕێم شار و وڵاتان دەشت و کەژ و سەحرا و چۆڵ و بیابان شێتانە ئەبێ ڕووی لە چ لا کردبێ یاران وەک بولبولەکەی وێڵی گوڵستانە بەهاران ئاخۆ لە چ لا غەزەل خوانە دڵی من یا دەربەدەی کوچی شارانە دڵی من سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە کە نەمبیستبوو ناوت نەمچێشتبوو تاڵی مەیی و میخانەی چاوت نەیدیبوو دەست و پێی دڵەکەم حەلقەی داوت ئازاد بوو لە پێچ و خەمی ئەگریجەی خاوت وا ئێستا لە تاو ئاگری هیجرانی تاوت فرمێسکی ئەڵێی تەرزە و بارانە دڵی من شێخ نوری شێخ صاڵح
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:لەو ڕۆژەوە تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من, شێخ نوری شێخ صاڵح, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە ئەو بارانە پەستم دەکا کە ڕەشەبای لەگەڵدا بێ پەست دەبم بەو گوڵە گەنمەی لەگەڵ ژەنگا پەنجەیان تێک ھەڵکێشابێ ! ئەی بارانی ساڵی نەھات : ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە! بێ ڕەشەبا و بێ دەنگ وەرە. ئەی گوڵە گەنمی زێڕ کەفتم : ئەگەر ھاتی بێ ژەنگ وەرە ھەر وەک لەناو دڵما تەنیای سەرینەکەم بۆ دوو کەسە، دوو کورسی تامەزرۆم ھەیە، دوو پاڵەشم ھەیە بۆ چای عەبدوڵا پەشێو
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە, عەبدوڵا پەشێو, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
فوستانی ره‌شی نازکی چین چینی له‌به‌ردا
وه‌ک هه‌وری سیا بێ، به‌سه‌ری قورسی قه‌مه‌ردا قوربانی نیگاهی غه‌زه‌بت ڕۆح و دڵی من یه‌ک له‌حزه، دوو سه‌د تیر و ڕمت، چۆن له‌جگه‌ر دا؟! مادام که به شمشێری برۆت له‌ت له‌ته جه‌رگم لازم نییه ئه‌و خه‌نجه‌ره، کردووته به به‌ردا دوو دیده‌یی مه‌خمووری نیگارم به شه‌باهه‌ت وه‌ک ئاهوو وه‌هایه، که له‌خه‌و بێ له‌سه‌حه‌ردا ده‌ستێ که به داوێنی ئه‌تۆ، ده‌ستێ به دڵ بم چی بکه‌م، که نییه ده‌ستێ، بکه‌م خاکێ به‌سه‌ردا قوربان، وه‌کو خاکی به‌ری پێت که‌وتووه دایم ئه‌حمه‌د، که مه‌گه‌ر دولبه‌ر، خۆی بێ له گوزه‌ردا 1896- 1935 ، هه‌ڵه‌بجه ئه‌حمد به‌گی جاف
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:ئه‌حمد به‌گی جاف, شێعر کوردی, فوستانی ره‌شی نازکی چین چینی له‌به‌ردا, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:له یاره‌وه, ئەحمەد هەردی, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:عـــه بـــاس کــه مــه ندی,شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:من دەڵێم شاری دڵم باغوگەڵستانەدەچــــــــم, سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
به غه‌مزه چاوی مه‌خمووری سیاهی مه‌ستی مه‌ی كردم
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:ناری,شێعر کوردی,عه‌دنان که‌ریم,وینه, Time: By: محمد پیش بینی
شاعیری لووتكە و هەڵكەوتوو سەیید عەبدولڕەحیم كوڕی مەلا سەعید ناسراو بە مەولەوی ساڵی 1806 لە گوندی سەرشاتەی دەڤەری تاوگۆزی (سەر بە هەڵەبجە) هاتۆتە دونیاوە و، هەر بە منداڵی لەسەر دەستی باوكی‌دا قورئانی پیرۆزی خوێندووە و خەتمی كردووە..
ئەوجا لە پێناوی خوێندن و زانست‌دا بە فەقێیەتی بە شارەكانی پاوە، مەریوان، سنە، بانە، سلێمانی، هەڵەبجە.. هتد گەڕاوە. دواتر لە سلێمانی لەسەر دەستی زانا (مەلا عەبدولڕەحمانی نوتشەیی) موفتیی سلێمانی و مامۆستای مزگەوتی مەڵكەندی، ئیجازەی عیلمیی وەرگرتووە. پاش تەواوكردنی خوێندن گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی تاوگۆزی و لەوێ لە گوندی چروستانە بووەتە مامۆستا و لەگەڵ عەنبەر خاتووندا (بە ڕەگەز ئەفغانییە) بوونەتە هاوسەر.. ئەوجا بە خولیای ڕێبازی سۆفیگەری دەچێتە تەوێڵە و بە خزمەتی شێخ عوسمانی سیراجەدینی گەورە- نەقشبەندی- دەگات و لە تەسەوفدا قووڵ دەبێتەوە و دەبێتە یەكێك لە هەڵكەوتووەكانی ڕێبازی نەقشبەندی. پاشان دەچێتە شەمێران و دواتریش بۆ گوندەكەی خۆی سەرشاتە دەگەڕێتەوە و ساڵی 1882 بە ڕووداوێكی دڵتەزێن وەفات دەكات. ەو بەرهەمە شیعرییە مەزنانەی مەولەوی كە ئەمڕۆ لەبەر دەستدان ئەمانەن: دیوانە شیعرە هەرە بە نرخەكەی بە شێوەزاری هەورامی، الفچیلە بە زمانی عەرەبی، عەقیدەی مەرزیە بە شێوەزاری سۆرانی، فوائح بە فارسی ,لەڕاستیدا مەولەوی شاعیر و فەیلەسوف و سۆفییەكی پایە بڵندی نەتەوەكەمانە، نەك هەر ئەوەندە بەڵكو ئەگەر بەراوردی خەیاڵ و توانای شیعریی ئەم زاتە لەگەڵ شاعیرانی غەیرە كوردی ئەو سەردەمەشدا بكەین، دەبینین هەموو قەڵەم و زمانێك دان بەوەدا دەنێن كە هزری ڕووناكی ئەو لەسەر هەموویانەوەیە، نەخاسمە لە بواری وەسف و لاواندنەوە و تەسەوفدا، ئەمەش نموونەیەكە لە لاواندنەوەیەكی (مرپیە) بۆ عەنبەر خاتوونی هاوسەری : هەرچی مەوینۆن شێوەی تۆش پێشەن دڵ وەهەتیتەی حەسرەتدا كێشەن هەر ماهێ نەوبۆ حاڵم پەشێوەن هیلالیش شێوەی ئەبرۆی تۆش پێوەن نەشەو ڕاحەتم نەڕۆژ دڵشادم ئەو زوڵف و ڕۆ ڕۆت مەوزاوە یادم شمشاو نەرگس وەنەوەشەی چەمەن سەیرشان ئازار بینایی چەمەن
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:مەولەوی, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:قانع, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
شاعیری گه وره ی کورد مامۆستا هێمن هێمن له شه‌وی 4 له‌سه‌ر 5 ی مانگی مه‌ی ساڵی 1921 له گوندی لاچین-ی نزیک شاری مه‌هاباد له‌دایکبووه.
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:هێمن,شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
ئه‌وا دیسان پایز هات، گه‌ڵاڕێزانه هه‌وری په‌ڵه، رووه‌و شاخ و به‌ره‌و کوێستانه به‌ڵام ئێستا و شه‌وی ئێستا، چۆن به‌جۆش که‌م؟ گڕی کۆڕی سارده‌وه‌بوو، به‌چی خۆش که‌م؟ ... شه‌وگاری تاریک و نوته‌ک، چۆن ڕۆشن که‌م؟ ئه‌م سه‌ره گێژ و شێواوه، چۆن هۆشن که‌م؟ ئه‌ی هه‌وره‌که،دایڕێژه، سه‌ری تشرینه واده‌ی په‌ڵه و ناشتنی ته‌رمی هاوینه نۆره‌ی تۆیه بگری به‌سه‌ر هه‌موومانا به‌سه‌ر ئێسک و پروسکی رابردوومانا بیشۆره‌وه، باسه‌ر له‌ده‌ستی دیاریی بێ باقوڕ خه‌ست بێ، بۆسه‌ری شه‌رمه‌زاریی بێ
محه‌مه‌د ساڵح دیلان
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:محه‌مه‌د ساڵح دیلان, ئه‌وا دیسان پایز هات, گه‌ڵاڕێزانه, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
وەفایی
شاعیری گەورەی کورد وەفایی لە شاری سابڵا‌غ (مەھاباد) لە ساڵی ١٨٤٤ ز لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە. وەفایی فیزی زل بووە، زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووە، موچەی فەقێیاتی نەویستوە. شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری وەفایی بەدڵ بووە، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستوە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە. ماوەیێکی درێژ لای ژیاوە، شیعری بۆ خوێندۆتەوە، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە. وەک لە ژیانی شاعیر دەردەکەوێ چوونە حەج لە لای جۆرە ئارەزووێکی لادروست بووە لە وانەیە بەھۆی ھەڵوێستی بەرامبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئارەزووەی لا دروست بووبێ. لەدوا گەشتیدا بۆ سلێمانی لەساڵی ١٩٠٠ ز وا دەردەکەوێ ماوەیێک تێیدا ژیاوە و لەساڵی ١٩٠٢ ز حەجی سێیەمی کردووە. قسەی واش ھەیە لە ساڵی ١٨٩٨ ز لە گەڵ شێخ سەعید حەفید چووە بۆ ئەستەمووڵ و لەوێوە لەگەڵی ڕووی کردۆتە وڵاتی حیجاز. ھەرچۆنێبێ وەفایی لەگەڵ کاروانی شێخ سەعیدی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد چوە بۆ حەج، ئەگەر ھەمووشیان لەو کاروانە دا نەبووبن لەڕێگەی گەڕانەوە ئەو کەسانە پێکەوە گەڕاونەتەوە. لە سارای عەرەبستان لە سەردەمی گەڕانەوەی ئەو حاجیانە وەفایی تووشی نەخۆشی زەحیری دەبێ، مەرگ ماوەی نادا و ئەنجام لەو وڵاتە دوورەدا کۆچی دوایی دەکا و لە ناو لمی بادیەی عێراق یا بیابانی شام لە لایەن ھەواڵەکانییەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ز دوور لە نیشتمان بەخاک دەسپێردرێ. پیرەمێرد دەڵێ: "بەدەستی خۆم لە بیابان وەفاییم ناشتووە." وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە. http://ckb.wikipedia.org
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:وەفایی, شاعیری گەورەی کورد,شێعر, Time: By: محمد پیش بینی
ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە. ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شیعری مەم و زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شێوەزاری کورمانجی نووسراوە ژیان ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم بووە. لە ساڵی ١٠٦١ی کۆچیی مانگی بەرانبەر بە ١٦٥٠ یان ١٦٥١ زایینی لەدایکبووە. نازناوی شیعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە ژیاوە. خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە. وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرھەم ھێنانی داھێنانی ئەدەبی، واتە شیعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە. شاعیر لە مەڵبەندی لە دایکبوونی، شاری بایەزید، لەساڵی ١٧٠٧ (١١١٩ی کۆچیی مانگی) کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە. کوردایەتی و زمانی کوردی لە کتێبی دیالۆگ – ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا نووسراوە: «ئەحمەدی خانی ھەر لەسەرەتاوە دەیزانی کە کەلووپەلی کوردی بازاڕیان نییە، واتە ئەو کتێبانەی کە بە کوردی نووسیبوونی نەیاندەتوانی بگەنە ژمارەیەکی زۆر خوێنەر». ئەمەش بۆ دوو ھۆ دەگەڕێتەوە. لە لایەک ئەو کۆمەڵگەیەی کە ئەحمەدی خانی تێدا دەژیا، بەشی ھەرەزۆریان نەخوێندەوار بوو و لە لایەکی دیکەوە زمانی نووسین و خوێندنی ئەو سەردەمە زیاتر بە زمانی عەرەبی و فارسی بوو، نووسەرانی ڕۆژەھەڵاتی ناوین بە نووسەرانی کوردیشەوە بەو زمانانە کتێبیان نووسیوە. ئەحمەدی خانی یەکەم شاعیرە کە گلەیی لە سەرۆک ھۆزەکانی کورد دەکات کە یەکناگرن و پشت بە نەیارانیان دەبەستن، دەنا دوژمنانی کورد غوڵامێتیان بۆ کورد دەکرد و دەڵێت : گەر دێ ھەبوا مە ئیتیفاقەک ڤێگرا بکرا مە ئینقیادەک روم و عەرەب و عەجەم تەمامی ھەمیا ژ مە تا دکر غولامی تەکمیل دکر مە دین و دەولەت تەحلیل دکر مە عیلم و حیکمەت ئەحمەدی خانی، گرنگییەکی زۆری بە زمانی کوردیی داوە و کاتێک بە زمانی کوردی شیعری نووسیەوە تەنھا ھەر بۆ ئەوە نەبووە کە بەو زمانە بنووسێت بەڵکو بە کوردیی نووسینی، وەکو ھەڵوێسەیەک لە دژی دەستەڵادارن و زمانەکەیان بەکار ھێناوە، ھاوکات وەکو ڕەخنەیەکیش لە کوردەکان خۆیان، چونکە خانی پێی وابووە کە زوو خۆیان دەدەن دەست، ئاغا و دەستەڵادارە بێگانەکان. کوردەکان ئازا و دلێر بوون، شاسووار، وەفادار، جێیمتمانە بوون، بەڵام ئەوە بەدەردی چی دەخوات، کاتێک خۆیان پەرش و بڵاو بن و نەتوانن یەکبگرن تا خۆیان کەیخودای خۆیان بن؟ زمانی نووسین دەتوانێت ببێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ھەست بکەن کە ئەوانیش نەتەوەیەکن.
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:ئەحمەدی خانی, شێعر, کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
ئه‌و ده‌مه‌ى له قه‌راغ پاییز گوڵیان دهرواند من ته‌نها بیرم له رهزێكى خامۆش ده‌كرده‌وه و له ناخى خۆمدا به غهمباریهكهوه ده‌مگووت .... پێدەچێت ئەمێستا پاییز گهیشتبێتە ئه‌وێ و گه‌ڵا مێوه‌كانى هه‌ستى منى ههڵوهراندبێ ئەم شیعرە لەسەر پێستی گیانلەبەرێک نوسراوە، کە لە ئەشکەوتی هەزارمێرد دۆزراوەتەوە. مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1200 ساڵ پێش ئێستا |
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه عـــه‌رز كـــه‌ر وه لـــه‌یـــلا وه صـــه‌د خـــامـــه‌وه چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێو‌ر وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس شێرکۆ بێکەس «کوردستانی از زیباترین کلمات» جــــــاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو روژین پیش بینی چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به عیشوه خۆی نواند کولکه زێرینه کولکه زێرینه نه‌ورۆز نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان دڵى وام ناوێ عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا بوکه باغانه لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە Abdulla Pashew خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە چـاو مــه‌ســتـه ده هــه‌سـتــه بــێــره لام خــونـچـه گـوڵـــم سازی ئاواره خانمه موزیكژه‌نی كورد تارا جاف مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره شێرکۆ بێکه‌س خۆزگه باران ده‌يزانی، باڵنده كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە. هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی وەفایی شعر پاییز این کهنه رباط را که عالم نام است شه‌وگاری ته‌نیایی کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ... چاوه‌که‌م زانیوته بۆچی خه‌و له چاوم ناکه‌وێ هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..! ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه هەڵبەستی دەروون Daily Links
Blog Links
قالب وبلاگ
شێعر ئاواكورد تیشکی نوێ سه رچه مه خوشه ویستی توو. ریبوار تیشکی مانگه شه و عشق زبان چمنزار هه واروو عه شقی دورترین ماڵێک بۆ نه‌ققاشی و شێعر و وێنه روستای زیبای بالاکوه چرک نویس زاگرس موزیک احادیث و سنت پیامبر (ص) رادیو سورانی ئیران ماڵپه‌ڕێکی هـه‌واڵ چهره-موسیقی،عکس،فیلم شاخه گل وبلاگ آموزشی عمومی نوسین- کوردی نیرگیزی مندالان بوکان - روژهه لات فێر بوونی زمانی كوردی کتتێبخانهی کوردی لینکه کان ماڵپه‌ڕێکی گشتی هونه‌ری کوردیه! کیت اگزوز زنون قوی چراغ لیزری دوچرخه
تبادل
لینک هوشمند
Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**